ڕێبه‌ری باڵای ئێران ژماره‌یه‌ک تاوانباری به‌خشی

به‌ هۆی جه‌ژنی قوربان و غه‌دیر؛

ڕێبه‌ری باڵای ئێران ژماره‌یه‌ک تاوانباری به‌خشی

 

به‌ هۆی جه‌ژنی قوربان و جه‌ژنی غه‌دیری خوم، ڕێبه‌ری باڵای ئێران ڕێگەی دا که‌ سزای ۱۱۶۶ زیندانی ببه‌خشرێت یان که‌م بکرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ڕیبه‌ری باڵای ئێران،  ئه‌م فه‌رمانه‌ تاوانباری دادگە گشتییه‌کان و تاوانباره‌کانی  ڕێکخراوی دادی سه‌ربازی شۆرشی ئیسلامی و ڕێکخراوی ته‌عزیراتی ده‌وڵه‌تی ده‌گرێتەوە.

ئایه‌توڵا ئاملی لاریجانی له‌ میانه‌ی نامه‌یه‌کدا داوای له‌ ڕێبه‌ری باڵای ئێران کردووه‌ که‌ سزای سه‌ر ۱۱۶۶ تاوانبار له‌ زیندانه‌کانی ئێران یان که‌م بکرێته‌وه‌ یان ببه‌خشرێن.

ئه‌م داوایه‌ به‌ پێی به‌ندی ۱۱ی ماده‌ی ۱۱۰ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران له‌ لایه‌ن ڕێبه‌ری باڵای ئێرانه‌وه‌ ڕه‌زایه‌تی له‌ سه‌ر دراوه‌.